Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:38

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان: حکومەتی ھەرێم ھیچ بیانووێکی بۆ عێراق نەھێشتووەتەوە

کوردستان TV
100%


جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌وان پشتیوانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و دڵنیاشن له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانویه‌كی بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى 1 ى 2021 ، ھێمن ھەورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان  له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گوت: كۆبوونەوەكانی ئێستای شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا زیاتر لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و پشكی ھەرێمی كوردستان، ئێمە پشتیوانی لە رەشنوسی پڕۆژەیاساكە دەكەین كە لە حكومەتەوە چووەتە پەرلەمان، بەڵام ھاوكێشەی سیاسی لەناو پەرلەمان ئاڵۆزترە و ھەوڵی گۆڕینی دراوە، كێشەكە زیاتر لە ماددەی 11یە كە باس لە رادەستكردنی دۆسیەی نەوت دەكرێت، بەڵام جەختیدەكەینەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ بیانووێكی بۆ پەرلەمان و حكومەتی عێراق نەھێشتووەتەوە، كە بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان نەنێرن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئەوەی تێبینی دەكەین ئاراستەیەكی توند لەناو پەرلەمانی عێراق ھەیە و نیەتیان رێكنەكەوتنە، بۆیە كۆسپ دەخەنە بەردەم دانووستانەكان.
وتیشی، نیەتی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوین، ھەموو ھەوڵەكانیش بۆ ئەوەن ھیچ بیانووێك نەمێنێ، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان  دروست نەكەنەوە.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر پێوست بكات، شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.