Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:48

وه‌زیری نوێی ئه‌مریکا له‌بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌عێراق و ئه‌فغانستان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ؟

کوردستان TV
100%

وه‌زیری نوێی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان دا بكات.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌سه‌رچاوه‌كانی پنتاگۆن گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ لوید ئۆستن ، وه‌زیری نوێی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژییه‌تی سه‌ربازی واشنتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بكات.

رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاری تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ی خێرای 3 هه‌زار سه‌رباز له‌دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی له‌مانگی رابردوودا،پاڵی به‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ناوه‌ كه‌ بیر له‌ ستراتیژییه‌كانیان له‌ عێراق و ئه‌فغانستان بكه‌نه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / حورڕه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.