پانێلی پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات به ''سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی'' به‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ده‌بێت بۆ دابینكردنی خۆراك به‌كاربهێنرێت، حووسییه‌كانیش تۆمه‌تبار ده‌كات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ده‌وڵه‌ت و به‌كارهێنانی له جه‌نگدا.
له راپۆرتی پانێلی پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تباركراون به ''هه‌لپه‌رستی ئابووریی''.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، یه‌مه‌ن كه به‌ده‌ست یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه مرۆییه‌كانی جیهانه‌وه ده‌ناڵێنێت، لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته پێداویستییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه و سه‌رچاوه داراییه‌كانیان ئاراسته‌ی لایه‌نی دیكه كردووه و هاتووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆكردنه‌وه‌ی باج و داهاته‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی یه‌مه‌ندایه، به‌ڵام حووسییه‌كان كۆیده‌كه‌نه‌وه و له جه‌نگدا به‌كاری ده‌هێنن''.
له راپۆرته‌كه‌دا حووسییه‌كان تۆمه‌تباركراون به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ده‌وڵه‌تدا كه مه‌زه‌نده كراوه به یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلار كه ده‌بێت له پێدانی مووچه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، حكوومه‌تی یه‌مه‌نیش تۆمه‌تباركراوه به ''سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی'' به‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ده‌بێت بۆ دابینكردنی خۆراك به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن بڕی 423 ملیۆن دۆلار كه له سعوودیه‌وه هاتووه به رێگای نایاسایی گواستووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا له راپۆرته‌كه‌دا كه‌س و دامه‌زراوه‌كانی ئێران تۆمه‌تباركراون به ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان، باس له‌وه‌یش كراوه كه پشتیوانیكردنی ئیمارات بۆ ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور، حكوومه‌تی یه‌مه‌نی لاواز كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.