Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:37

شاندێکی پارتی و کونسۆڵی گشتى ئه‌مریکا بیروڕایان له‌سه‌ر ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریکا به‌سه‌رۆکایه‌تی بایدن ئاڵۆگۆڕ کرد

کوردستان TV
100%


هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپه‌رسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ،  له‌گه‌ڵ شاندێكی  كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 26 ى 1 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ رووب ویللر كونسۆڵى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
راشیده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها بیرورا ئاڵوگوركرا له‌سه‌ر ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدن و تیمه تازه‌كه‌ی.
جۆو بایدن، مانگی 11 ى  ساڵی 2020، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و رۆژی 20ی 1ی 2021، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوێندی ده‌ستووری خوارد و له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.

دوای ده‌ست به‌كاربوونیشی، سه‌رۆك بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جۆو بایدن 46ـه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد و  تێیدا پیرۆزبایی لێكردو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.