Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:09

ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراق داوا ده‌که‌ن نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناربێت

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 113 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایان كرد كه‌ نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بكرێت و به‌های دیناری عێراق به‌رزبكرێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق گوتی:داواكارییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار بۆ ئاستی 130 هه‌زار دینار كه‌م نین.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر نرخی خه‌رجكردنی دینار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وا داهاتی حكومه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه‌و كورتهێنانی نێو بوودجه‌ زیاد ده‌كات.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ دوێنێ له‌نووسینگه‌ی عه‌مار ته‌عمه‌ به‌ واژوی 113 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌، داوا ده‌كه‌ن 16 بڕگه‌ی نێو پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021 هه‌موار بكرێته‌وه‌.

له‌یه‌كێك له‌بڕگه‌كانیشدا هاتووه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ن نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی بكرێته‌ 130 هه‌زار دیناری عێراقی و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ مووچه‌كه‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زاره‌، به‌ده‌ر بكرێن له‌لێبڕین.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.