Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:05

حکوومه‌تی عێراق 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا ته‌رخان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌ ته‌رخانكردنی 100 ملیۆن دۆلار به‌مه‌به‌ستی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنای نوێ.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران كۆبووه‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، راگه‌یاندراوێكی بڵاویكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ بڕیارانه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دراون و له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی بڕه‌ پاره‌ بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاڕیداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی 100 ملیۆن دۆلار  له‌ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بۆ كڕینی ڤاكسیی كۆرۆنا به‌پێی ئه‌و جۆره‌ی ڤاكسین كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دیارییده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ كۆی گشتیی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ عێراق، گه‌یشتووه‌ته‌  615 ھه‌زار و  380 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 13ھه‌زار و  10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 584 ھه‌زار و 752ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.