Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:50

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ئانتۆنی بڵینکن-ی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ندکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌ ده‌نگدانێكدا، كاندیدی جۆ بایدن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئانتۆنی بڵینكن-ی په‌سه‌ندكرد.

له‌و ده‌نگدانه‌ی كه‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ڕێوه‌چوو، كاندیدبوونی بڵینكن بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ 78 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ 22 نه‌خێر په‌سه‌ندكرا.

 بڵینكن له‌ دوای وه‌زیری به‌رگریی لۆید ئۆستن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ جانت یه‌له‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌واڵگری نیشتمانی ئاڤریل ھاینس، چواره‌م وه‌زیری كابینه‌كه‌ی بایدنه‌ كه‌ ناوی په‌سه‌ندبكرێت.

ئانتۆنی بڵینكن -ی ته‌مه‌ن 58 ساڵان كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت وێنه‌ی جیھانی ئه‌مریكا بگۆڕێت، له‌ سه‌رده‌می ئۆبامادا له‌ كۆشكی سپی، له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كاریكردووه‌.

بڵینكن كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ بایدن كاریكردووه‌ و خاوه‌ن ئه‌زموونی 30 ساڵه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، له‌ سه‌رده‌می ئۆباما له‌ نێوان ساڵانی 2015-2017 ئه‌ركی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه‌.

ناوبراو كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سه‌رۆك، جۆ بایدن جێگری بوو، ھاوكات له‌ نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2008له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌گه‌ڵ بایدن كاریكردووه‌.

ئانتۆنی بڵینكن له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، بێل كلینتۆن له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1994-2001، له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا كاریكردووه‌.

بڵینكن خوێندنی ئاماده‌یی له‌ پاریس ته‌واوكردووه‌ و یاسای له‌ زانكۆكانی ھارڤارد و كۆلۆمبیا خوێندووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.