ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2021 لە رێی چەندین تیمەوە بە بەكارهێنانی زۆرترین ئامێر و كرێكار، پرۆسە گەورەكەی خاوێنكردنەوەی دەرەوەی شاری هەولێر لەسەر رێگەی شارۆچكەی كەسنەزان تا بناری سەفین و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكە دەستیپێكرد و بەردەوامیشی دەبێت.
هەر وەك لە وێنەكاندا دیارە، لە میانەی ئەو پرۆسەیەدا زۆرترین پیسی و نایلۆن و دەبەی ئاو و جۆرەها خاشاكی تری فڕێدراو كە زیان بە ژینگە دەگەیەنن و سیمایەكی ناشیرینیش بە لێواری رێگە سەرەكی و لۆكاڵییەكان دەبەخشن، لەلایەن تیمەكانی خاوێنكردنەوە هەڵگیراونەتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی گوندەوارەكانی ئەو سنوورەش لێی سوودمەند دەبن.
فەرمانگەکانی شارەوانی و گەشتوگوزاریش، وێڕای ئەوەی پرۆسەی خاوێنكردنەوە بە ئەركێكی خۆی دەزانێت، هاوكات داواش لە هاووڵاتییان و گەشتیاران و تەنانەت سەرنشینانی ئۆتۆمبێلیش دەكات، پیسی و كەلوپەل فڕێ نەدەن و رەچاوی پاكوخاوێنی بكەن. پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە كە پێویستییان بە خاوێنكردنەوە هەیە.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.