Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:06

سه‌رۆک هۆزێکی تورکمان له‌ که‌رکوک کوژرا

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا شێخ جه‌مال خه‌لیل سه‌مین، سه‌رۆك هۆزی ئه‌لعه‌نزی توركمانی له‌ نزیك پێشه‌نگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له‌ كه‌ركوك درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و كوژرا.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ خزمێكی نزیكی ناوبراو به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

له‌باره‌ی بكوژه‌كه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: بكوژی شێخ جه‌مال خزمێكی نزیكی خۆیه‌تی و له‌ نزیك پێشه‌نگاكانی ئۆتۆمبیل ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كردووه‌ته‌ سه‌ری و 5 گولـله‌ به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.