واین مارۆتۆ ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌زمانی كوردی تویتێكی كردووه‌و وێنه‌یه‌كیشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی داناوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ یادی ئازادكردنی كۆبانێیه كه له 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی كورده‌وه به پاڵپشتی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ئازادكرا و به‌هه‌موو جیهانیان نیشاندا كه داعش شكستی هێناوه‌و تونراوه ئامانجی ستراتیژی داعش شكستی پێ بهێندرێت.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شڵێت: به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له كورد ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته نموونه‌ی هاوبه‌شێكی به‌تواناو باوه‌ڕپێكراو.
هاوكات حه‌سن چه‌له‌بی: میدیاكارو نووسه‌ری دیاری رۆژئاوای كوردستان كه له ئێستادا نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه نووسیویه‌تی: سڵاو له‌پێشمه‌رگه كه توانی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ تێك بشكێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.