Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 07:35

کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێم تا جێگیرکردنی رێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدرال به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

دوێنێ دووشه‌ممه‌ شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ،جێگیری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جێگیركردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی،وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شاندی حكومه‌ت بۆ به‌غدا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ ووردی گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كاندا كراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو زانیارییه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانی راده‌ستی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌.

سه‌میر هه‌ورامی گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا جێگیركردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی كراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ماجیده‌ ته‌میمی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند :‌ شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داوه‌ته‌ لیژنه‌كه‌یان كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نویِنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی روون و راشكاوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكی ھه‌رێمی كوردستان، له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 عێراق، كراوه‌ و گوتی: لیژنه‌ی دارایی و شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر جێگیركردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه ‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.