Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 07:57

سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ئیدانه‌ی فلیمه‌ ئیرانیه‌که‌ ده‌کات

بەیاننامەیەک لە لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
کوردستان TV
100%

وەک لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ، نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین و بە تووندی ئیدانەی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ئەو فیلم و ئەنیمەیشنانە دەکەین کە دوورە لە پرەنسیپی ڕێزگرتن لە بە ها پیرۆزییەکانی کوردستان، جگە لە چاندنی تۆی دووبەرەکی هیچ مەبەست و ئامانجێکیان نیە، لە درۆو چەواشەکارییەکی زیاتر چاویان بە ڕاستییەکان هەڵناییەت، کە لای هەمووان ڕوونە کە چەندین ساڵە بە خوێنی هەڵۆکانی نیشتمان ئەو خاکە دەپارێزرێت و چەندین قووربانیش لە پێناو مانەوەی نەتەوەیەک دراوە.

هەمیشە پێشمەرگەی قارەمان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی ئەو هێزە لە بن نەهاتووەبووینە کە دژی هەموو ناحەزان جەنگاون بە تایبەت لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش‌ کە شکۆیان بۆ هەتا هەتایە شکا و بووە عیبرەت بۆ هەموو دووژمنان کە نەتوانن پەلاماری کوردستان بدەن، ئەو راستیە مێژوییانەی هەن کە ھەموو کەس دەزانێت خاوەنی ١٨٠٠ پێشمەرگەی شەهیدین لە شەڕی تیرۆرستانی داعش و سەدان پێشمەرگەی قارەمانیش بریندار بووینە. داستانی پردێ و سحێلاش وەڵامێکی تری جەرگبڕبوو بۆ دوژمنان، کە خاکی کوردستان پارویەکی ئاسان نیە تا هەموو کەس بتوانێت قووتی بدات، وەناشتوانن مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە کەدار بکەن.

هیوا سوعاد - بەرپرسی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.