ئه‌حمه سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌كه‌یان و شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگیری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ئاشكراكرد.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی روون و راشكاوانه سه‌باره‌ت به پشكی ھه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 عێراق، كراوه و گوتی: لیژنه‌ی دارایی و شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر جێگیركردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار راشیگه‌یاند كه ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ ھاوكاریكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نیشانداوه تا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییانه كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی: شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه نیشانداوه كه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه له‌باره‌ی مادده تایبه‌تییه‌كانی پشكی ھه‌رێم له بوودجه‌ی گشتیی 2021خراونه‌ته‌روو.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئه‌گه‌ر ھه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی داھاتوو، ھه‌ردوو بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی داتاكانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دۆسیه‌كانی گۆمرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی ھه‌رێم، ده‌خرێته به‌رده‌م حكوومه‌تی فیدرال.
دوێنێ دووشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ،جێگیری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جێگیركردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.