ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 26 ى 1 ى 2021 ، راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تى سلێمانی بڵاوی كرده‌وه ه، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نایاسایدا ده‌گرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی_ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارنه‌هێنن.
راشیدهگهیهنن ، د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا گرتوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوه‌رده‌ی شاری سلێمانی كراوه.
وتیشی: به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه دیاری بكرێت و له ده‌رمانخانه فه‌رمییه‌كان بكڕێت وه‌هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز شێوازه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان رونبكاته‌وه، پاشان به‌كاربهێنرێت.
روونیكرده‌وه: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ڕیگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت نایاساییه چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه، ئه‌و ده‌رمانانه به‌سه‌رچون و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی هه‌ڵه‌یه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستی كڕیاره‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نیت.
وتی: لیژنه‌كان به‌ورده به‌دواداچونیان كردوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كۆگای عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه له‌شاری سلێمانی بونی نیه. به‌ڵكو له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاغ و به‌ڕێژه‌ی كه‌م هاورده ده‌كرێت به‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات: بۆ زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، جوانكاریی و به‌هێزی جه‌سته یان هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه له‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارمه‌هێنن چونكه زیان به‌ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوده‌برێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.