Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:07

وه‌زاره‌تی دادی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک تاوانباری تیرۆر جێبه‌جێکرد

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی داد سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ تاوانباری تیرۆر له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی پارێزگای زیقار جێبه‌جێكردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك له‌ پۆلیسی زیقار كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت گوتی: وه‌زاره‌تی داد سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ تاوانباری تیرۆر له‌ گرتووخانه‌ی حوت له‌ پارێزگای زیقار جێبه‌جێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشكرده‌وه‌ كه‌ سزا له‌سێداره‌دانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ په‌سه‌ندكرابوون، به‌سه‌ر سێ تاوانباره‌كه‌دا، جێبه‌جێكراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و سێ تاوانباره‌ی ئاشكرانه‌كرد كه‌ له‌سێداره‌دراون.

ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندابوو و له‌ ئاكامدا، 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.

له‌ عێراق تیرۆریستانی به‌پێی مادده‌ی چوار له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دادگایی ده‌كرێن كه‌ له‌ مادده‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، ھه‌ر كه‌سێك كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات یان به‌شدار بێت، ئه‌وه‌ له‌سێداره‌ ده‌درێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ 16ی تشرینی دووه‌می 2020، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر 21 تاوانباری تیرۆردا جێبه‌جێ كردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.