لهراگهیاندراوێكدا دەزگای لوتکە بۆ كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه: لە ماوەی دوو ڕۆژدا کەشتی ئۆژن ڤاکینگ (Ocean Viking) زیاتر لە 370 کۆچبەر لە نزیک سنوری لیبیا ڕزگاردەکات.
ده‌زگاكه رایدهگهێنێت ڕۆژی هەینی رابردوو، کەشتییەکە 149 کۆچبەری ڕزگارکرد کە 58 مێرمنداڵ و 4 منداڵی ساوایان تێدابووە و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی تەنها 1 مانگە. ئێوارەی هەینیش 106 کۆچبەری دیکە ڕزگارکران کە تەنها 52کم لە لیبیاوە دوور بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: لە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌هه‌فته‌ی رابردوو 374 کۆچبەر ڕزگارکراون و 165 کۆچبەریان منداڵ بوون لەو منداڵانەش 131 منداڵیان بێسەرپەرشت بوون.
دەزگای لوتکە راشیگه‌یاندووه: جگە لەوەی چەندین کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە هەزاران کۆچبەریش لەلایەن حکومەتی لیبیاوە ڕێگرییان لێکراوە. ئەوکۆچبەرانە پاش ناردنەوەیان هەر لە لیبیادا دەستبەسەر کراون.
پاش ئەوەی بۆ ماوەی 5 مانگ ئیتاڵیا دەستی بەسەر کەشتی Ocean Viking دا گرت، لە 11 کانونی دووەمەوە دەستی کردووەتەوە بە کارەکانی.
کەشتی ئۆژن ڤاکینگ سەدان کۆچبەر له‌مردن رزگاردەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.