ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كردووه كه یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فڕینی عێراق و لایه‌نی فه‌ره‌نسی بۆ دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ واژوكراوه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر مه‌جید،وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌میدیای ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندووه كه یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فڕینی عێراق و لایه‌نی فه‌ره‌نسی بۆ دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ واژوكراوه.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر مه‌جید راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م بهگهڕخستنهوهیهی فڕۆكه‌خانه‌كه، له‌میانه‌ی ئه‌و قهرزهیه كه فه‌ره‌نسا ده‌یداته عێراق.
شایانی باسه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ له‌ساڵی 1920 دروست كراوه‌و رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زارو 600 دۆنم ،دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌ستییان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت، له‌سه‌دا 70ی فڕۆكه‌خانه‌كه زیانی به‌ركه‌وت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.