Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:51

لەرووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایده‌گه‌ێنێت، لە48 كاتژمێری رابردوودا  8 رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر  له‌سنوره‌كه‌ روویانداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و 6 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لەراگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا له‌سنوری قه‌زای سۆران، 8 رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر روویانداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا و 6 کەسیش بریندار بوون.

 هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی یاساکانی هاتووچۆبن بەتایبەت خێرایی لێخورین چونکە لەو وەرزەدا ڕێگاوبانەکان شەختەبەندن.

 هاتووچۆی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 25 ى 1 ى 2021 ،   رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەران لە ناحیەی وەرتێ روویدا، لە ئەنجامی رودانی رووداوەکەش کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.