Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:56

لەکاتژمێرەکانى داهاتوودا کۆبوونەوەى نێوان شاندی هەرێم لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
#7
100%

ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە (25 كانونی دووەمی 2021)‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی شاندی دانوستاندكار، ، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەکاتژمێرەکانى داهاتوودا دووەم کۆبوونەوەى نێوان شاندی حکومەتى هەرێم لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى عێراقدا بەڕێوەبچێت.

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى ئەنجومەى نوێنەرانیش گوتیشی: لەکۆبوونەوەکەى رۆژى یەکشممەدا لێکتێگەیشتنى سەرەتایى لەنێوان هەردوولادا هەبووە.

له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا فارس عیسا به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كۆده‌بێته‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.