Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:52

د. هێمن هه‌ورامی: پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوی باشی و بڕیوه‌ به‌رده‌وامیشی ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی  پێشوازیان كرد د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ دیدارێكدا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ك تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی  پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرا، كه‌ هه‌نگاوی باشی و بڕیوه‌ به‌رده‌وامیشی ده‌بێت.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و پشتیوانی و پشتگیری په‌رله‌مانیشی له‌راسته‌ رێگه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی.

سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی  لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر میكانیزمی مووچه‌و رێكخستن و یه‌كخستنی هێزه‌كان و پرسی چاكسازی و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاراسته‌كردین، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پوخت و دروستی پرسیار و سه‌رنجه‌كانی به‌رێزان له‌و لیژنه‌یه‌ درانه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.