وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، كه ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی دا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بۆ ساڵی 2021، كە ژمارەیان 130 فەرمانبەرن، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش گرێبەستی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریشی لە پارێزگەی هەڵەبجە واژوو كرد.
بەگوێرەی نووسراوی ژمارە (255) لە (17/1/2021) بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی 130 فەرمانبەر لە سەرجەم بەشەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند هەفتەیەك پێش ئێستا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەڵەبجە گرێبەستی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری واژوو كرد بۆ ئەوەی لە هەموو رووێكەوە خزمەتی زیاتری پارێزگەی هەڵەبجە بكرێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.