سبەی لەمەراسیمێكدا وەزارەتی كارەبا وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا دەكاتەوە.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سبه‌ی سێشه‌ممه 26 ى 1 ى 2021 پرۆژەی كارەبای وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك ، بەگوژمەی( 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار ) لەلایەن كۆمپانیای ( بیست ) و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی( 588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر دەكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەم دوو پرۆژەیە كە تەواوكەری یەكترن كارەبا دەدەن بەسنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لەگوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان دەبێت لەچارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.