کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوکردەوە.
به به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌دا ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی هه‌رێم ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 پله ، دهۆک 14 پله ، کەرکوک 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه سبەینێ سێشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە، دهۆک 15 پله ، کەرکوک 19 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.