Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:41

له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا نۆ ئافره‌تی کورد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون

کوردستان TV
100%


لە ماوەی 10 رۆژدا، نۆ ئافره‌تی کورد لە شارەكانی كوردستانی ئێران دەستبەسەر كراون و به‌شێكیشیان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.

رێکخراوی  هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد کە 9ی كانوونی دووه‌می 2021 دەستی پێکرد، لانیکەم نۆ ئافره‌تی کورد لە شارەکانی کرماشان، بانه، نەغەدە، بۆکان و مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتەكه‌ سێ کەس لەو ژنانە بە ناوەکانی نازەنین ئەتابەکی و نەسرین یەزدانی پوور خەڵکی کرماشان و تەرانە محەمەدی خەڵکی بانە هەمان رۆژی دەستبەسەر کران ئازاد کراون و پێنج ژنی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: دەریان تاڵبانی و ئەسرین محەمەدی خەڵکی مەهاباد و عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان ڕۆژی 9ی كانوونی دووه‌می 2021، لە شارەکانی مەهاباد، تاران و بۆکان دەستبەسەر کراون و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە راگیراون و پەیوەندی کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە.

رێكخراوه‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌ته‌وه‌: كه‌ لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی خەڵکی نەغەدە، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەمەدپوور خەڵکی بۆکان کە كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کراون نادیاره.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕووه‌: ناوی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە:

1_ دەریا تاڵبانی خەڵکی مەهاباد رێکەوتی 20ی بەفرانبار لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.

2_ ئەسری محەمەدی خەڵکی مەهاباد ڕێکەوتی 20ی بەفرانبار لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.

3_ عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی 20ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

4_ تەرانە محەمەدی خەڵکی بانه ڕێکەوتی 22ی بەفرانبار لە بانه دەستبەسەر کرا.

5_ گەلاوێژ عەبدوڵلاهی خەڵکی نەغەدە ڕێکەوتی 24ی بەفرانبار لە نەغەدە دەستبەسەر کرا.

6_ نازەنین ئەتابەکی خەڵکی کرماشان ڕێکەوتی 27ی بەفرانبار لە کرماشان دەستبەسەر کرا.

7_ نەسرین یەزدانی پوور خەڵکی کرماشان ڕێکەوتی 27ی بەفرانبار لە کرماشان دەستبەسەر کرا.

8_ فەریبا ئەحمەدی خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی 30ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

9_ ڕۆژین محەمەدپوور خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی 30ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.