Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:09

4 به‌کارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌  به‌كارهێنه‌ری‌  ماده‌ی‌ هۆشبه‌ربوون.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌رۆژی‌ 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچناری‌ سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته‌، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه‌.

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ئه‌وه‌ی  زانیاریمان‌ ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ماڵێكدا ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌كاندا.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن،له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبوی‌ 2000  ( م، ا، ا) له‌دایكبزوی‌  2000 ( ا، ف، ع) له‌دایكبوی‌ 2000 ( ف، ا، ع) له‌دایكبوی‌ 2004 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌مادده‌ی‌ (14) نه‌هێشتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.