به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ 25 ى 1 ى 2021 ،مووچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ ، هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن ، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت سبه‌ی و رۆژانی دواتر شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه به‌م شێوه‌یه مووچه وه‌رده‌گرن:
ڕۆژی سێشەممە 2021/1/26
وەزارەتی پەروەردە ،ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش.
ڕۆژی چوارشەممە 27-1-2021 .
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەی كەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، وەزارەتی داد ، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ، وەزارەتی پلاندانان ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ، ئەنجوومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی ، دەستەی مافی مرۆڤ ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگە ، دەستەی وەبەرهێنان ، دەستەی دەسپاكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ، دەزگای گشتی كاروباری مین .
ڕۆژی پێنجشەممه 28-1-2021.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ، وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان ، سەرۆكایەتی هەرێم ، ئەنجوومەنی وەزیران ، سەرۆكایەتی پەرلەمان ، خانەنشینانی پێشمەرگە.
ڕۆژی هەینی 29-1-2021
مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.