Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:03

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی هەواڵی پێدانی مووچەى هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین راگه‌ێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامەو، لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژو گفتۆگۆی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگەو، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە. ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازی سەردەمیانە.

لەمڕوەشەوە هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشترو فراونتر بکرێت و لەهەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ۲٤ی ۱ی ۲۰۲۱

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.