ده‌ست پێكردن و وازهێنان لێی ده‌بێت له‌ژێر چاودێری بێت نه‌ك چاو لێكه‌ری،به تایبه‌تی له وڵاتی ئێمه ده‌بێت زۆر ئاگادار بین كه زۆر له چهوریهكان زه‌یت یان رونی روه‌كین و یانیش ئاژه‌ڵی جۆری باش نین جۆری خراثن و پرۆتینهكانیش گۆشت بێت یان مریشك و هێلكه یان ماسی به خێوكردنیان هه‌موو كات ته‌ندروست نیه و ره‌نگه به‌هه‌ڵه زور خواردنیان ببێته هۆی نه‌خۆشی جیاواز له‌هه‌ندێ كه‌سدا،به‌و شێوازه‌ش ده‌بێت ئاگاداربین كه تا ئێستا هیچ لێكۆڵينهوهیهكی ، دوور نیه لهسةر ئه‌م جۆره رێجیمه ...چونكه نوێیه وه ده‌بێت ره‌چاوی نه‌خۆشیه‌كان بكرێت .
كیتۆ ره‌نگه بۆ دوو كه‌سی جیاواز وه‌ك یه‌ك باش نه‌بێت!!
واته بۆچوونی من به‌رنامه‌ی كیتۆ ناتوانرێت گشتاندنی بۆبكرێت و هه‌موو كه‌سێك به‌هه‌مان شێواز سودمه‌ند بێت، بۆ نمونه بۆ كه‌سێك كه نه‌زۆكه یان كیسی هێلكه‌دانی هه‌بێت پرۆگرامه‌كه جیاوازه ، وه‌ك له كه‌سێك ته‌نها قه‌ڵه‌وه وه قهڵهوێك10 كیلۆی زیاد بێت به‌رنامه‌ی كیتۆكهی جیاوازه له كه‌سێك 30 كیلۆی زیاده ، واته پروگرامهكه بۆ هه‌ر كه‌سه به‌پێی ته‌مه‌ن و كێش و ته‌ندروستی و بوونی ده‌رمان ده‌بێت جیاواز بێت..بۆ ئه‌وه‌ی سودی باشی لێ وه‌رگرێت،نه‌ك كه‌سێك بناسیت بیكات و دابه‌زیبێت تۆش وه‌ك ئه‌و بكه‌یت ره‌نگه بۆ تۆ باش نه‌بێت به‌و شێوازه ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژیان و باری دارایی (و جگه له ته‌مه‌ن و كێش و ره‌گه‌زو بوونی نه‌خۆشی ) ئیش و كاری كه‌سه‌كه و كاتی دا بگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی لێی سودمه‌ند بێ.
هه‌رده‌م ئه‌وه‌ش بزانه به‌هه‌ر ر ێگایهكی ته‌ندروست ته‌نانه‌ت %10 كێش دابه‌زیت زۆربه‌ی نه‌خوشیه درێژخانهیهكان به‌ره‌و باش بوون ده‌ڕوات بۆیه گرنگه رێكاركی ته‌ندروست بیت به‌هاوسه‌نگی خواردن و وه‌رزش و خه‌وتنی شه‌و و ئاو خواردنه‌و وه‌ی زۆر كه بكرێته شێوازیكی تازه‌ی ژیان ،تا كێشی دابه‌زی دووباره قه‌ڵه‌و نه‌بێته‌وه .. به جۆر ێك كه‌سه‌كه مورتاح بێت حه‌ز بكات به‌رده‌وام بێت و دڵخۆش بێت ، وه رۆژ به‌رۆژ ته‌ندروست تر و جوانتر بیت..
د.بینایی كامه‌ران پسپۆری خۆراك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.