كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین له هه‌ولێر رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له بواری میدیا و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لان به‌رز ده‌نرخێنێت .
ئه‌مڕۆ باڵیۆز نه‌زمی حزوری، كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له هه‌ولێر كرد و له لایه‌ن نینۆس نه‌مرود داود ، سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراو و ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگا پێشوازیی لێكرا .
له‌دیدارێكدا باڵیۆز نه‌زمی حزوری، بیست و دوو ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و كاری باشتری بۆ كوردستان تیڤی خواست .
هاوكات كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین ،رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی به‌رز نرخاند كه هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی و به‌شی ماڵپه‌ڕ و سۆشیال میدیای هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆن له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه هه‌ر وه‌ك رابردوو، ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌رده‌وامیی به رۆڵی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كاری پیشه‌یی خۆی و گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردستان و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لان به تایبه‌ت گه‌لانی ناوچه‌كه بدات . هه‌روه‌ها باڵیۆز نه‌زمی حزوری هیوای ئه‌وه‌ی خواست كار بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی میدیایی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڵه‌ستین بكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به رۆڵ و كاریگه‌ریی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد .
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگا سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستینیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.