ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند كه له سێ رۆژی رابردوودا، 10 تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیركردووه.
ده‌زگای ناوبراو له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی "تۆڵه‌ی شه‌ھیدان" كه له رۆژی ھه‌ینی رابردووه ده‌ستی پێكراوه و ھاتووه:له سێیه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ تیرۆریستی داعش له قه‌زای ھیت باكووری شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له سێ رۆژی رابردوودا تا ئێستا، 10 تیرۆریستی داعش له لایه‌ن ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراون.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندابوو و له ئاكامدا 32 كه‌س كوژران و 110كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش رۆژی ھه‌ینی رابردوو، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له‌ژێر ناوی "تۆڵه‌ی شه‌ھیدان" ده‌ستی پێكراوه كه تا ئێستا به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.