لیژنه‌یه‌كی رۆشنبیری به‌دواداچوون بۆ بوونی مۆڵه‌ت و چۆنێتی كاركردنی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه كاری كۆپی و ریكلام و هه‌ڵكه‌ندنی مۆر و وێنه‌گرتن و دروستكردنی كارتی بازرگانی و چاپكردنی كتێب و وه‌رگێڕانی یاسایی ده‌كات.
سۆلاڤ ئه‌حمه‌د- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێنج (رۆشنبیری) له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و نوێنه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروستبووه به‌شێكی زۆری ئه‌و شوێنكارانه مۆڵه‌تیان ده‌رنه‌هێناوه یان مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی خۆیدا كارێكیتریش ده‌كات، به نمونه مۆڵه‌تی وێنه‌گرتنی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا كاری كۆپیكردنیش ده‌كات، یاخود وه‌رگێرانی یاسایی و دروستكردنی كارتی بازرگانی تێكه‌ڵكراوه، بۆیه ئه‌م لیژنه‌یه بۆ چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سه‌رجه‌مییان ده‌كه‌ین و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشی: ئه‌م لیژنه‌یه له نوێنه‌رانی رۆشنبیری و هونه‌ر و ئاسایش و چاودێری بازرگانی و قائیمقامیه‌ت پێكهاتووه، داواشی له خاوه‌نی ئه‌و شوێنكارانه كرد كه مۆڵه‌تیان نییه یان مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه له‌م رووه‌وه كاری پێویست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ناچارنه‌بن به سزادانیان یان داخستنی شوێنه‌كه.
له‌شكر حه‌مید حه‌مید- سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دروستكردنی ئه‌م لیژنه‌یه له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بووه و له رێگه‌یه‌وه چاودێری چۆنێتی كاركردن و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین.
وتیشی: به دروستكردنی ئه‌م لیژنه‌یه ژماره‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان گه‌یشتووه‌ته (38) لیژنه و رۆژانه چاودێری هه‌موو بازاڕ و شوێنكارێكی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌كه‌ین و رێگه‌ناده‌ین خۆراك و شمه‌كی كوالێتی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو به هاوڵاتیان بفرۆشرێت، یان نرخه‌كانیان زیاد بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.