فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه داوا له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبن له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له ناوه‌ندی نه‌ھرێن بۆ توێژینه‌وه‌كانی ستراتجیی، بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه) پێشكه‌شكردووه و تیایدا سه‌باره‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن دوا و گوتوویه‌تی:"داوا له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن".
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها داوای له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا كردووه، شاندێكی نوێی دانوستانكار پێكبھێنێت تا له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ شاندی عێراق سه‌باره‌ت به بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، گفتوگۆ بكه‌ن.
پێشتر له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ دوو قۆناغی گفتوگۆی ستراتیجیی له نێوان شاندی ئه‌مریكا و عێراق سازكرابوون.
قۆناغی یه‌كه‌م له 11ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا، له به‌غدا سازكرا بوو كه تیایدا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌وانه ئاسایش، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئابووری، وزه و بابه‌ته سیاسیی و كولتوورییه‌كان.
قۆناغی دووه‌می گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له 19ی مانگی ئابی ساڵی رابردوو له واشنتۆن سازكرابوو كه تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی ستراتیجیی درێژمه‌ودای نێوان ھه‌ردوو وڵات كرایه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و به‌ڵێنی به‌غدا بۆ پاراستنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.