Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:05

په‌رله‌مانتارێکی پارتی: سه‌رۆک بارزانی تیرێکی له‌دوژمنان داوه‌ که‌ 100 ساڵه‌ که‌س نه‌یده‌وێرا لێیان بدات

کوردستان TV
100%


ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، كە سەربەخۆییخوازانی كوردستان ”زۆر باش“ لە ئازار و ترسی داگیركەرانی كوردستان و جاشە چاوشۆڕەكانیان و هۆكاری پەلاماردانەكانیان تێدەگەن.
بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە نووسینێك وەڵامی ئەو ڤیدیۆ چەواشەكارانەی داوەتەوە كە له‌میدیاكان بڵاو كراوه‌ه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: ئەو تیرەی سەد ساڵ بوو کەس نەیدەوێرا لە داگیرکەرانی کوردستانی بدات، سەرۆك بارزانی لەسەر دڵی داون، بۆیە پەلاماری بارزانی دەدەن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: دوژمنانی کورد سەد ساڵە وا ڕاهاتوون چۆنیان بوێت کورد بەش بەش و خاکی پارچە پارچە بکەن، بەبێ پرس و ڕا کردن بە کورد، زلهێزەکانیش هەمیشە لەوەدا بە دڵی داگیرکەرانی خاکی کوردستانیان کردووە و دانیان بەو واقیعەدا ناوە کە داگیرکەران دروستیان کردووە و هیچ کات و هیچ سەردەمێك نە داگیرکەران و نە زلهێزە بەرژەوەندیخوازەکانیش، حیسابی نەتەوە و مرۆڤیان بۆ کورد نەکردوە، تا سەبارەت بەچارەنووسی کورد و خاکەکەی پرس و ڕای پێ بکەن. بۆیە ئیستا داگیرکەران و دوژمنانی کورد سەغڵەت و بیتاقەتن، چونکە دوای سەد ساڵ لەناو کورددا، ڕێبەرێك بە ناوی بارزانی دەرکەوت و بە زلهیزە بەرژەوەندیخوازەکان و داگیرکەرانی کوردستانی گوت، کورد سەپانی بابی کەس نییە و هیچیشی لە نەتەوەکانی دیکەی دونیا کەمتر نییە، بۆیە دەبێت تەنها کورد خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
بەهمەن كاك عەبدوڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان باس لەوە ش كردووە: بارزانی ڕێبەر و سەرۆک، بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ هەموو دونیای سەلماند کە کورد هیچی لە کەس کەمتر نییە بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی، ترس و لەرزێکیشی بردوەتە نێو دڵ و جەرگی داگیرکەرانی کوردستان، هەتا دونیا ماوە لە بیری نەکەن.
هه‌ره‌وه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: ئێمەی کوردانی سەربەخۆییخواز، لە ئازار و ترسی داگیرکەرانی کوردستان و جاشە چاوشۆڕەکانیان باش تێدەگەین کە شەو ڕۆژ بە هەموو ڕێگەیەك بە بارزانیی ڕێبەری سەربەخۆییخوازان دەوەڕن. بەڵام هێشتا ماوە جاشە چاوشۆڕەکان و چڵکاوخۆرەکانی داگیرکەران بزانن بارزانی چ کارێکی مەزنی ئەنجام داوە و چ تیرێكی لەسەر دڵی داگیرکەران داوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.