وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند جۆو بایدن سەرۆکی ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره‌ی سەرۆکایەتیی سەردەمی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندەوە كه بریتی بوو له قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی سیانزه وڵات بۆ ئه‌مریكا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه کە بایدن واژۆی کردووە دووبارە پێداچوونەوە بۆ داواکاری ڤیزای هاووڵاتیانی ئەو سیانزه وڵاتە دەکرێت کە پێشتر بە هۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا داواکارییەکانیان وەرنەگیرابوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناوی ئه‌و سیانزه وڵاته‌ش هاتووه كه بریتین لە ئێران و سووریا و سوودان و لیبیا و یەمەن و کۆریای باکوور و نایجیریا و قیرغیزستان و سۆماڵ و تەنزانیا و ڤەنزوێلا و بێرما و ئەریتیریا.جێی ئاماژه‌یه دۆناڵد ترەمپ چوار ساڵ لەمەوبەر و دوای دەستبەکاربوونی وەک چل و پێنجه‌مین سەرۆکی ئەمریکا قەدەغەی گەشتکردنی بەسەر سیانزه وڵات‌دا سه‌پاند له‌وانه‌ش بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان و کۆریای باکوور و ڤەنزوێلا بوو، هه‌روه‌ها ساڵی دوو هه‌زار و بیست بڕیاری قەدەغەکردنەکەی فراوانتر كرد بۆ ئەوەی ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقاش بگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.