ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: دەبینین تیری دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکرێت، له هه‌مان كاتدا دەبینین چه‌ند لایه‌ن و كه‌سێك داوا له جه‌نابیان ده‌كه‌ن له ده‌ستی تیرۆر پارێزگاریان لێ بكات.
مسعود حیدر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، دەبینین کوردێکی غەدرلێکراوی کەرکووک ھانا بۆ سەرۆک بارزانی دەبات مافیان بپارێزێ، دبینین باوکێکی دووجار جەرگ سووتاوی دەستی تیرۆر لە بەغداد ھانا بۆ سەرۆک بارزانی دەھێنێت بۆ ئەوەی رەوشی ئەمنی بەغداد بە فەرمانی جەنابیان کۆنترۆڵ بکرێت وەکو سەقامگیری کوردستان.
گوتیشی: لە بەرانبەر ئەمانەدا دەبینین تیری دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان ئاراستەی جەنابیان دەکرێت، ھەموو ئەمانە ئاماژەیە کە سەرۆک مەسعود بارزانی رابەرایەتی و مەرجەعیەتی بەرەی حەق دەکات و ھەنگاوەکانی بە ئاراستەی گەیشتنە بە ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.