وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان رایدهگهێنێت: پاره‌ى سێ مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردووه و هاتووه: بریار درا به خەرجکردنی مووچەی وانه‌بێژان بۆ مانگەکانی 10 ، 11 ، 12ی ساڵی 2020 به بڕی چوار ملیار و 675 ملیۆن دینار.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.