مه‌رجه‌عی باڵای عه‌لی سیستانی ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌غدا ئیدانه ده‌كات.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای عه‌لی سیستانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یڕانی به‌غدا ئیدانه ده‌كات كه‌تیایدا هاووڵاتیانی كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سیستانی داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و شكست پێهێنانی پیلانه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه، دوو تیرۆریستی خۆكوژ له گۆڕه‌پانی ته‌یڕان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ، خۆیان ته‌قانده‌وه و به‌و هۆیه‌وه 32 كه‌س كوژران و 110ی دیكه برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.