سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراق له باكووری پارێزگای زیقار،كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به‌شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه كه ئه‌فسه‌ره‌كه ته‌مه‌نی له سییهكاندایهو پله‌ی رائیده و له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شارۆچكه‌ی شه‌تره له باكووری زیقار به فیشه‌ك خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه روونیكردۆته‌وه كه هوكاری خۆكوشتنی ئه‌فسه‌ره‌كه تا ئێستا نادیاره‌و هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.