Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:06

مستەفا کازمی: رێگەنادەین دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی دووەمی 2021 ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی عێراق و تەقینەوەکانی دوێنی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی ئەنجامدا.

لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کازمی ڕایگەیاند:  ئاسایش تەنها وشەیەک نییە قسەی لەسەر بکەین، بەڵکو بەرپرسیارییەتییە، ژیانی خەڵک و ژیانی منداڵەکانمان موجامەلە نییە، هەر کەسێک لە ئاست بەرپرسیارییەتی پاراستنی هاووڵاتییان و ئاسایشیان نەبێت دەبێت لە پۆستەکەیدا نەمێنێت.

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوە دا کە بەرەنگاریی گەورە لە کەرتی هەواڵگریدا هەیە و گوتی راستەوخۆ سەرپەرشتیی دەکەم و گۆڕانکاری گەورەمان لە بناغەی دامەزراوە ئەمنییەکان کردووە.

کازمی ڕایگەیاند: دەزگای ئەمنییەکان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵێکی گەورەیان داوەو لە دژی چەکدارەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجام دراون و زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانیشمان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و ڕۆژانە شانەی داعش هەیە بۆ گەیشتن بە بەغدا کە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە پوچەڵ کراونەتەوە، بەڵام بەداخەوە دوێنی توانیویان ئەو کارە بکەن و خوێنی هاووڵاتیانی بێ تاوان بڕێژن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رێگەنادەن دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت.

کازمی گوتیشی: ئەوەی دوێنێ لە بەغدا ڕوویدا پێشێلکارییەک بوو ڕێگەنادەین دووبارە ببێتەوە، ئێمە بەڵێنی پاراستنی ئاسایشمان بە خەڵکەکەمان داوە، ئەم پێشێلکارییە بەڵگەیەکە نیشانی دەدات گرفت هەیە و دەبێت بە خێرایی چارەسەری بکەین.

مستەفا کازمی له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: عێراق وڵاتێکی یەکپارچەیە و پێویستە هەموو دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بە یەک گیانەوە هەڵسوکەوت بکەن.

شایه‌نی باسه‌ پێش نیوەڕۆی دوێنی پێنجشەممە دوو خۆكوژ لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

ئه‌مرۆ هه‌ینی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی رۆژی پێنجشەممەی بەغدای پایتەختی عێراق گرتە ئەستۆ.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.