Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی:کەس بەڤاکسینی کۆرۆنا نەمردووە

لێكۆڵینه‌وه‌ لە مردنی ئەو 23 حاڵەتی نەرویج دەكەن
کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ كەسێك بەڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

 دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی نەرویج مردنی 23 توشبووی بە كۆرۆنا ڕاگه‌یاند كه‌ ڤاكسینی (فایزەر)یان بەكارهێناوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەنراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، تا ئێستا هیچ كەسێك لەهیچ شوێنێكی دونیا بەڤاكسینی كۆرۆنا نەمردووە، كە زۆرترین ڤاكسین كە تائێستا بەشوێنە جیاوازەكانی جیهان گەیشتبێت ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەرە .

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، ڕێكخراوەكەمان بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڤاكسینی فایزەر دەكەن و زانیاریش لەو وڵاتانە وەردەگرن كە تیایاندا بەكاردەهێنرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش لە مردنی ئەو 23 حاڵەتی نەرویج دەكەن ،كە هەفتەی ڕابردوو دوای بەكار هێنانی ڤاكسین گیانیان لەدەستدا .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.