رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی رۆژی پێنجشەممەی بەغدای پایتەختی عێراق گرتە ئەستۆ، کە بەهۆیانەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.
لە ئەکاونتێكیدا لەسەر تەلەگرام، چەکدارانی داعش، چەکدارانی داعش بەرپرسیاریێتییان لە هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی 32 کەس و بریندار بوونی 110 کەسی دیکە.
دوێنێ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا، بەپێی ئامارە سەرەتایەکان، تا ئێستا 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.
دوای تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەران، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی بەغدا کۆبووەوە، بڕیاری گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی دەرکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.