Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:45

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌کراون بۆ چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکاریەک پێویست بۆ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌: لەسەر ڕاسپاردەی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغداد بکەن و چارەسەری پێویستیان بکەن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەر ئەمڕۆ (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێی ڕایگەیاند کەوا لەسەر ڕاسپاردەی (مەسرور بارزانی)، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوکاریەکی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەرکردنیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ وێڕای ڕێز و سڵاوی زۆر و سوپاسگوزاری بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەڵوێستەی بە گرنگ و هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە وەسف کرد.

وەزارەتی تەندروستی 21 کانونی دووەم 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.