بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21 ى 1 ى 2021 ، لە دیوانی وەزارەت، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە جەنڕال (فرانسیسکۆ) یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و جەنەڕاڵ دایڤد ویلیامس،.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپمانان کرد، هه‌روه‌ها تاوتوێی رەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشێوەی گشتی کرا.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەنەڕاڵ فرانسیسکۆ بەڵێنیدا کە هێزی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لەلای خۆیەوە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی هێزی هاوپەیمانانی کرد لەکاتی شەڕی داعش و لە ئێستاداو بەردەوامبوونیشی بە هۆکارێکی ئەرێنی و کاریگەر دانا بۆ پێشکەوتنی سەربازییانەی هێزەکانی پێشمەرگە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.