بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان گوتی، بڕیارە بە بڕی 33 ملیار دینار، 11 بەنداوی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، جگە لەوەش، پێشنیاز كراوە و پلان دانراوە 9 بەنداوی گەورەش بنیات بنرێن.
ئەكرەم ئەحمەد، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: بڕیارە 11 بەنداو لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، كە ھەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەم مەبەستە كراوە و دیزاینیشیان بۆ كراوە، كە بە گوژمەی 33ملیار دینار ئەو بەنداوانە دروست دەكرێن و لە ئێستاشدا چاوەڕێ دەكەین پارەیان بۆ تەرخان بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان دهشڵێت، جگە لەو 11بەنداوە، پلان دانراوە و پێشنیازیش كراوە بۆ ئەوەی 9 بەنداوی گەورەی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، بەڵام ئەوانە بە ملیاران دۆلاریان پێویستە و بڕیارە لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان و لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە ئەو بەنداوانە دروست بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.