Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

لە یۆنان27 کەس رزگارکران و کەسێکیش گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران، پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان تەرمی پیاوێک و 27 ڕزگاربوویان دۆزیەوە کە لە کەشوهەوایەکی بەفراویدا لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتبوون.
کۆچبەرەکان کە زۆرینەیان سۆماڵی بوون لە درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتبوونە سنوری خۆرهەڵاتی لێسڤۆس. لەوێدا بۆ ماوەی شەوێک مابوونەوە و تا ئێستاش ڕوون نیە کە چی بەسەر بەلەمەکەیاندا هاتووە، بەڵام لە نێویاندا پیاوێک بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمیەوە کۆچی دواییکردووە و تا ئێستا ناسنامەکەی نادیارە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەرەکان سەرەتا 24 کەسیان دۆزرابوونەوە کە 15 کەسیان ژن بوون لەگەڵ 8 پیاو و 1 منداڵ، بەڵام دواتر سێ کەسی دیکەش دۆزرانەوە. پاش دۆزینەوەیان، ڕاستەوخۆ نێردرانە نەخۆشخانەیەکی مایتیلین و هێشتا دەسەڵاتداران بە دوای ڕزگاربووی دیکەدا دەگەڕێن.
 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.