Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:58

وه‌زیری ته‌ندروستی : پێشبینی ده‌که‌ین له‌ کۆتایی مانگی شوباتدا ڤاکسینی کۆرۆنا بگاته‌ عێراق و کوردستان

کوردستان TV
100%

سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ ھه‌رێمی كوردستان، ، بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو و رایگه‌یاند "ئامانجمان كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانه‌ له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تییه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌كانیش ھه‌موو بواره‌كانی پشكنین و ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری وھه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌".

گوتیشی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی ده‌ستپێكردووه‌ له‌باره‌ی ده‌وامی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ بنكه‌ ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كاندا".

له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆناوه‌ بۆ ھه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند كه‌، لیژنه‌یه‌كی باڵای كوردستان له‌سه‌ر ھێڵن له‌گه‌ڵ عێراق و كۆمپانیا به‌رھه‌مھێنه‌ره‌كانی ڤاكسین، ئێستا له‌ دوو ئاراسته‌وه‌ كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كه‌ین، له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ و، پشكی ھه‌رێمی كوردستان دیاركراوه‌ و، شوێنه‌كانی دابه‌شكردنیان دیاریكراوه‌ و، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌كاری دێنن خوولیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مه‌یان له‌ كۆتایی مانگی شوبات پشكی به‌غدا له‌ ڤاكسینه‌كه‌ بگات و، له‌وه‌ش پشكی ھه‌رێم ده‌نێردرێت".

گوتیشی:"له‌ ئاراسته‌ی دووه‌میشدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤایزه‌ر كۆمپانیا به‌رھه‌مھێنه‌ره‌كانی دیكه‌ بۆ دابینكردنی ڤاكسینه‌كه‌گفتوگۆكراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ ئاسانكارییش له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام ھاتنی ڤاكسینه‌كه‌ ئاسان نییه‌ چونكه‌ ھه‌م سنوورداره‌ ھه‌م كۆمپانیا به‌رھه‌مھێنه‌ره‌كان ژماره‌یان كه‌مه‌".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.