Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاساییە

کوردستان TV
100%


دوای وەستانی بزاوتە بازرگانییەکان بەهۆی شەپۆلی بەفربارین بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەستی پێکردەوە.

عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران لەمبارەیەوە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شەپۆلێکی چڕی بەفربارین، سنوورەکامانی گرتەوە و بووە هۆکاری وەستانی جوڵەی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ڕۆژێک لە وەستانی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران ئاسایی بووەوە.

ڕاشیگەیاند: لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ نزیکەی 80 سانتیمەتر بەفر لە سنووری حاجی ئۆمەران باریوە، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر، کە سەر بە کەرتی چواری سۆرانن، بەردەوام خەریکی خاوێنکردنەوەی ڕێگا گشتییەکانن و ڕاماڵینی بەفرن، ئێستا جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە سنووری حاجی ئۆمەران ئاساییە، بەڵام وەکو ڕۆژانی پێشتر نییە و کەمێک سستە، هەر گەشتیارێکیش گەشتی پێویستی نەبێت، لەم دوو سێ ڕۆژە گەشتەکەی دوابخات باشترە بۆ سەلامەتی ژیانیان و ئەم ڕێگایە نەگرنەبەر.

کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.