گراند كانیۆن، یان دۆڵی مه‌زن، یه‌كێكه له دۆڵه زۆر قووڵ و به‌رفراوانه‌كانی جیهان كه ده‌كه‌وێته باخچه‌ی گراند كانیۆنی نیشتمانی له به‌شی باكووری رۆژیاوای ویلایه‌تی ئاریزۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به ژماره‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا تێده‌په‌ڕێنێت هه‌ر له چیاكانی "رۆكی"یه‌وه تا ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانی كالیفۆڕنیا.
یه‌كێك له جوانترین دیمه‌نه سروشتییه‌كانی جیهان، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 450 كیلۆمه‌تر و ئه‌وپه‌ڕی قووڵایشی ده‌گاته 1857 مه‌تر، دۆڵی مه‌زن به‌هۆی رووباری كۆلۆرادۆ دروست بوو كه ئاوی ئه‌و رووباره له ماوه‌ی 40 ملیۆن ساڵدا به‌رد و له‌ندی كۆلۆرادۆی كه‌رت كرد و بڕی، به‌مه‌ش توێژه زه‌مینییه جیاوازه نایابه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌رخست كه به‌درێژایی نزیكه‌ی دوو ملیار ساڵ له مێژووی جیۆلۆجیی كیشوه‌ری ئه‌مریكا هاته كایه‌وه.
هه‌ركه‌سێك گراند كانیۆن، له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ببینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی په‌رتووكێك له‌سه‌ر مێژووی زه‌وی ده‌خوێنێته‌وه، كاتێك ئه‌م دۆڵه دروست بووه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی دوو ملیار ساڵ پێش ئێستا.
دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كانی "بایۆت" به گراند كانیۆنیان ده‌گوت كایۆ ئافۆی، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ ئاوه‌دان بوو و نیشته‌جێی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان بوو، یه‌كه‌م لایه‌ن له ئه‌وروپییه‌كان كه گه‌یشته ئه‌م شوێنه ئیسپانییه‌كان بوون كه له ساڵی 1540 هه‌ندێ تۆژهریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای شاری زێڕ له‌م ناوچه‌یه و، سێ رۆژیان له‌سه‌ر لێواری دۆڵی مه‌زن له رووی باشووره‌وه برده سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بدۆزنه‌وه بچنه خواره‌وه بۆ سه‌ر رووباره‌كه، به‌ڵام شكستیان هێنا له دابه‌زینه خواره‌وه.
ژێده‌ر-Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.