هونەرمەندی باکووری کوردستان جەمالێ محێ، لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆچی دوایكرد.
محێ لە دوای 12 رۆژ تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئامەد کۆچی دوایی کرد و تەرمی لە شرنەخ بە خاک سپێردرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە ناوەڕاستی 2020 تووشی شێرپەنجەی جگەر بوو و بۆ ماوەیەک چارەسەری بۆ کرا و تەندروستیی باش بوو.
جەمالێ محێ ساڵی 1957 لە گوندی کاڤلێ لە شرنەخ لە دایکبووە، بە سەدان گۆرانی و لاوکی گوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.