بڕیاره سبه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، بۆ رێكخستنی نرخه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات.
ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بۆ پێداچوونه‌وه و رێكخستنی نرخه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتیشی: رێكسختن و دارشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی سیسته‌می دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی كوالیتی ده‌رمان، بۆ رێگری كردن له ده‌رمانی نایاسایی و هێزه ئه‌منیه‌كانیش چاو‌دێر ده‌بن، حه‌وێزی گوتیشی: پێداچوونه‌وه بۆ نرخه‌كانیش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.